ئه‌ڵمانیا

ڕاهێنەری بایەرن ئامادەنەبوونی ئەستێرەیەکی یانەکەی ڕاگەیاند بۆ کلاسیکۆی ئەڵمانیایا

یاریگا- بەر لە یاریەکەیان بەرامبەر دۆرتمۆند، هانسی فلیکی ڕاهێنەری بایەرن میونخ بەشداری نەکردنی یاریزانێکی باڤاری ڕاگەیاند.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ دووشەممە، فلیک ڕایگەیاند: “تیاگۆ ئالکانتارا ئەمڕۆ ڕاهێنانی نەکردووە، نۆیە بە داخەوە بۆ یارییەکەی سبەینێ ئامادا نابێت.”

وا بڕیارە سبەینی سێشەممە، لە میانی گەڕی 28 یاریەکانی بۆندسلیگا، لە کلاسیکۆی ئەڵمانیا دۆرتمۆند میوانداری بایەرن بکات.

باڤارییەکان بە جیاوازی چوار خاڵ لە دۆرتمۆندی پلەی دووەم و خاوەن یاریگاوە دوورن. یەکەم یاری نێوانیان لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا، بە سەرکەوتنی چوار گۆڵی بێ وەڵامی بایەرن میونخ کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button