ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس بە نرخێکی زۆر کەم ئامادەیە دەستبەرداری هیگواین ببێت

یاریگا
گۆنزالۆ هیگواین، گۆلکاری ئارجێنتینایی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و چاوەڕێش دەکرێت دوایین وەرزی بێت لە سێریائەی.

ماڵپەری تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردووە کارگێری خانمە پیرەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە گۆڵکارەکەی یانەکەیان دڵی لەگەڵ ئەوان نەماوە و ئامادەن پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن و چەند یانەیەکیش ئامادەن بۆ گواستنەوەی لەوانەش یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد و وۆلڤەرهامبتۆن لە ئینگڵاند و هەروەها ریڤەرپلەیتی ئارجێنتینایی.

هیگواین لە ساڵی 2016 بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی ناپۆلی گواسترایەوە یوڤێنتوس و هاوینی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button