ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: مارتینێز گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تاوەکو کۆتایی مۆندیالی 2022 نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەلجیکا بڵاویکردەوە راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دواجار واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد و تاوەکو دوای مۆندیالی 2022ـی قەتەر سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەکات.

مارتینێز لە ساڵی 2016ـەوە راهێنەرایەتی بەلجیکا دەکات و لە مۆندیالی 2018 توانی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button