ئه‌وروپائیسپانیا

كاناڤارۆ: سەیركردنی یاری ئینێستام پێ خۆشترە وەك لە میسی

یاریگا: فابیۆ كاناڤارۆ، بەرگریكاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و هەلبژاردەی ئیتاڵیا پێی وایە كە سەیركردنی یاری ئینێستا زیاتر چێژت پێ ئەدا وەك لە ئەفسانەكەی بلاوگرانا لیۆنێل میسی.

كاناڤارۆ لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ووتی: ئەندرێس ئینێستا بە شێوازێكی نایاب یاری دەكات، وا دەكات جگە لە خۆشویستنی بیر لە هیچی تر نەكەیتەوە كاتێك دەیبینیت یاری دەكات.

هەروەها ووتیشی: ئەو یاریزانێكی گەورەیە خۆشم دەوێت.

لە كۆتایشدا ووتی: لەوانەیە هەمووان سەیركردنی لیۆنێل میسی هەڵبژێرن، بەلام من ئەندرێس ئینێستا هەڵدەبژێرم.

بابەتی زیاتر

Back to top button