ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

نەبیل فەکیر چاوەڕێ بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەکات

یاریگا
نەبیل فەکیر، یاریزانی فەڕەنسی یانەی ریال بیتیسی ئیسپانیا لە پێناو پەیوەندی کردن بە یەکێک لە یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید چەندین داواکاری رەتکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە ناوەڕاستکاری یانە ئەندەلوسیەکە لە یانەکانی ئارسێنال و ئەیسی میلان و چەند یانەیەکی دیکەی ئینگلیزی داواکراوە، بەڵام ئەو یاریزانە خەون بە یاریکردن بۆ یەکێک لە دوو جەمسەرەکەی لالیگا دەکات، بۆیە ئامادەنیە پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە بکات و چاوەڕێ گرێبەستی ئەو دوو یانەیە دەکات.

نەبیل لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا بەشداریی ٢٢ یاریی کردووە و بەرهەکەی حەوت گۆڵ و شەش پاسی گۆڵ بووە.

Back to top button