ئاسیا

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا: زۆری نەماوە بگەڕێینەوە بۆ “وەرزشە جوانەکە”!

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە پۆستێکیدا هیوای هەرچی زوو گەڕانەوە بۆ تۆپی پێ، بە هەوادارانی ئەو وەرزشە بەخشیەوە.

یەکێتییەکە وێنەی یاریگایەکی سەرنجڕاکێشی لە سروشتێکی سەرجنڕاکێشی شاری پاوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات داناوە و نووسیویەتی: “زۆری نەماوە جارێکیتر بگەڕێینەوە بۆ لای وەرزشە جوانەکە!”

ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی بە وڵاتانی جیهاندا، چالاکییە وەرزشیەکان و لە نێویشیاندا تۆپی پێی پەک خست و هەندێک لە وڵاتان خولە ناوخۆییەکانیان هەڵوەشاندەوە.

– دیمەنی یاریگاکەی شاری پاوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button