ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لیۆنێل میسی بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا
لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی Le10Sportـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە بەم دواییە گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسا داواکەی بەرپرسانی یانەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە پێدەچێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بە یەکجاری یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەندە چوونی لیۆ لە یانەکەی زیانێکی گەورە بە یانەکەی دەگەینێت، چونکە لە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەدا هاتووە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەست یاخود خۆرایی یانەکەی جێبێڵێت.

میسی لە ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، بەڵام پێش ئێستا مەرجی ئەوە لە گرێبەستەکەیدا تۆمار کراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button