ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

وادەی دواخرانی بۆندزلیگا درێژ کرایەوە

یاریگا
بریاربوو کە نۆی مانگی پێنج، جارێکی دیکە یارییەکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا واتە بۆندزلیگا دەست پێ بکرێتەوە، بەڵام حکومەتی ئەم وڵاتە رێگە نادات لەو کاتە یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە نۆی مانگی ئایار، وادەی دەست پێکردنەوەی یارییەکان بۆندزلیگا بوو کە ماوەیەکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراون، بەڵام ئانجیلا مێرکل راوێژکاری ئەم وڵاتە رەتیکردەوە یارییەکان لەو وادەیە دەست پێ بکرێنەوە، چونکە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بە تەواوەتی کۆنترۆلی دۆخەکە بکەن بە تایبەت دوای ئەوەی کە دوێنێ چوار شەممە رێژەیەکی زۆر تووشی ڤایرۆسەکە بونە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە حکومەتی ئەڵمانیا بریاریداوە ئەگەر بارودۆخەکە تا ئەو کات ئاسایی بووەوە، ئەوا دەتوانن لە ١٩ـی مانگی داهاتوو یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button