ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بۆندزلیگای ئەڵمانیا لەو وادەیەی دەست نیشانکراوە دەست پێ ناکرێتەوە

یاریگا
بریاربوو نۆی مانگی داهاتوو جارێکی دیکە یارییەکانی بۆندزلیگای ئەڵمانیا کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون دەست پێ بکرێنەوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە وادەکە درێژ دەکرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە حکومەتی وڵاتەکەیان رازییە بەوەی کە بۆندزلیگا نۆی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا راوێژکاری گشتی وڵاتەکەیان واتە ئانجێلا مێرکەل بریارەکەی پەسەند نەکردووە و دەنگۆیەکیش هەیە کە ناوبراو وادەی دەست پێکردنەوەی یارییەکانی خولی وڵاتەکەی بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژ بکاتەوە، واتە لە بڕی ئەوەی لە هەشتی مانگی داهاتوو یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە، پازدەی هەمان مانگ دەست پێ بکرێن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووە راوێژکاری وڵاتەکەیان پێ باشە ماوەی کەرەنتینە بۆ هەفتەیەکی دیکەش درێژ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە یاریزانەکان بکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button