ئه‌مریکائه‌وروپا

” پێویستە بەپەلە سەرجەم خولەکانی جیهان هەڵبوەشێندرێنەوە ”

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی سەرجەم چاڵاکیە وەرزشیەکان لە جیهان، ئێستا زۆرێک لە وڵاتان ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکان دەکەن و بەشێکیشیان ئامادەنین یارییەکان دەست پێ بکەنەوە.

میشێل دوگ سەرۆکی دەستەی پزیشکی لە فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بە رۆژنامەی وەرزشی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی گووت ” من پێموایە تەندروستی مرۆڤەکان زۆر لە پارە و یارییەکانی گرنگترە، بۆیە پێویستە بە زوترین کات سەرجەم وڵاتانی جیهان بریار لە دەست پێ نەکردنەوەی خولەکان بدەن، بە پێچەوانەوە کارەساتی گەورە دروست دەبێت و خەڵکێکی زیاتر دەبێتە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ”.

دوای وەستانی خولە جیاوازەکانی جیهان، فەڕەنسا، بەلجیکا و هۆڵەندا تاوەکو ئێستا بریاریانداوە کە یارییەکان دەست پێ نەکەنەوە و لە بەرامبەردا وڵاتانی دیکە وەکو ئیسپانیا، ئینگڵتەڕا و ئیتاڵیا ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکان دەکەن.

Back to top button