ئه‌مریکا

ئەگوێرۆ بەرگریی لە لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەکەی دەکات

یاریگا- سێرجیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری مان سیتی و هەڵبژاردەی ئەرجنتین لە لێدوانێکی نوێدا کە لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی وڵاتەکەیدا ئەنجامی داوە، بەرگریی لە لیۆنێلی مێسی کاپتنی هەڵبژاردەکەی دەکات.

ئەگوێرۆ کە بۆ کەناڵی TyC چاوپێکەوتنەکەی ئەنجام داوە، دەڵێت: “من لەوانە تێناگەم کە ڕەخنە لە ئاستی مێسی دەگرن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. ئەو یەکەم کەسە کە دەناڵێنێت لە بوونی هەر کێشەیەک  لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە ئامادەیی خۆی پیشان دەدات.”

چنینەوەی نازناوە زۆر و جۆراوجۆرەکان لەگەڵ بارسێلۆنا لەو ماوەیەی کە مێسی وەک ئەستێرەیەکی دەرکەوتوو چنیویەتیەوە، هەمیشە جێی ڕەخنەی زۆریش بووەتەوە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخۆی وڵاتەکەشی بەوەی هیچ نازناوێکی لەگەڵ سەماکەرەکانی تانگۆدا نەبردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button