ئه‌مریکا

ڕۆناڵدینهۆ: هەموو ئامانجم دڵخۆشکردنی خەڵکی بووە لە ڕێگەی تۆپی پێوە

یاریگا- دوای ئەوەی بە تۆمەتی پاسپۆرتی ساختە لە وڵاتی پاراگوای بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک زیندانی کرا، ڕۆناڵدینهۆ پاش ئازادکردنی بۆ یەکەمین جار چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دا.

ئەفسانەکەی پێشووتری بەڕازیل و بارسێلۆنا، حەپەسانی خۆی پیشاندا کاتێک ئاگەدارکراونەتەوە لەگەڵ براکەیدا پاسپۆرتی ساختەیان هەڵگرتووە. ئەمڕۆش لە قسەکانیدا کە بۆ ABC لێدوانی داوە، بێ تاوانی و ئەستۆپاکی خۆی خستە ڕوو.

هاوکات وتیشی: “تەواوی ژیانم هەوڵمداوە بگەم بە لووتکەی پیشەگەرێتی و هەروەها دڵخۆشکردنی خەڵکی لە ڕێگەی یاریکردنم بە تۆپی پێ.”

جادووگەرە بەڕازیلییەکە سوپاسی میواندۆستیی و چاکەی خەڵکی پاراگوای کرد لە سەرەتای کێشەکەیەوە پیشانیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button