یاریگا

فیفا پێشنیازی کردووە لە بارەی گۆڕانکاریی یاریزانان لە کاتی یارییەکاندا

یاریگا- لە بیرۆکەیەکی نوێدا کە یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” پێشنیازی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی گۆڕانکاریی کردن لە یاریزاناندا لە کاتی یارییەکاندا زیاد بکرێت.

یەکێتییەکە بیرۆکەکەی لا گەڵاڵە بووە و بە پەسەندی دەزانێت گۆڕنکاریی بە یاریزانان لە سێ جارەوە، بکرێت بە پێنج جار. ئەوەش لە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکان پاش سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بیرۆکەکەی فیفا ڕەنگە ڕەزامەندیی گشتیی لەسەر بدرێت، بەوپێیەی لە بنەڕەتدا لە بەرژوەندی یاریزانان و یانەکانیشدایە. بەوەی چاوەڕێ دەکرێت دوایی ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە، لە هەفتەیەکدا سێ یاریی بەڕێوە بچێت و لە ماوەیەکی دیاریکراویشدا کۆتایی بە خول و پاڵەوانێتییەکان بهێنرێت کە ئەوەش فشارێکی زۆری جەستەیی دەخاتە سەر یاریزانان.

بابەتی زیاتر

Back to top button