ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئینتەر میلان لەگەڵ جیرۆد گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لەگەڵ ئۆلیڤەر جیرۆد گەیشتووەتە رێکەوتن و ئەو یاریزانە فەڕەنسیە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری نێرازۆری دوای زنجیرە کۆبونەوەیەک لەگەڵ نوێنەری گۆڵکاری یانەی چێڵسی دواجار گەیشتنە رێکەوتن و هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەی وڵاتەکەیان دەکات و ئەگەریش هەیە لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی ئەو یانەیە جێبێڵێت.

جیرۆد تەمەنی 33 ساڵە و یانەکەی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و بۆیە ناچارە یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button