ئه‌وروپائیتاڵیا

دەنگۆی گواستنەوەی جیرۆد رەتکرایەوە

یاریگا
ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی گواستنەوەی ئۆلیڤەر جیرۆد هێرشبەری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ یانەی یۆڤێنتوس بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەواڵەکە رەتکرایەوە.

ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردووە، سەرەرای ئەوەی کە چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کارگێری خانمە پیرەکە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکە دەدات، بەڵام هەواڵە دوورە لە راستی و ئەو یانەیە هیچ هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەداوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە یانەکەی وڵاتەکەیان بە موچەی ساڵانەی 4.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ جیرۆد گەیشتونە رێکەوتن و بەم نزیکانە پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات.

Back to top button