ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێکهام لە هەوڵدایە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە میامی

یاریگا- داڤید بێکهام لە هەوڵی ڕازیکردنی ئیدارەی ڕیاڵ مەدریددایە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی یانە شاهانەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی گۆڵ-ی وەرزشی، بێکهام کە هاوپشکێکی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیە، هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ گواستنەوەی خامیس ڕۆدریگێز بۆ یانەکەی.

بێکهام دەیەوێت بۆ ئەم گواستنەوەیە سوود لە پەیوەندییە باشەکەی وەبگرێت کە ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی مێرەنگی هەیەتی. هاوکات کەڵک وەربگرێت لە کەمیی بەشداری کردنی یاریزانە کۆڵبیەکە لە لایەن زینەدین زیدانی ڕاهێنەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button