ئه‌وروپا

بن عەتیە: گواردیۆلا باشترینە و ئەلێگری ڕێزی نەگرتم

یاریگا: مەهدی بن عەتیە، ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتوس و بایرن میونشن باس لە گرنگترین ڕووداوەكانی ژیانی وەرزشی دەكات.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ پێگەی گۆڵ لە ساڵڕۆژی بوون بە 33 ساڵی تەمەنی بن عەتیە ووتی: هەست بە چانسێكی زۆر دەكەم لەو كاروانە وەرزشیەی تا ئێستا هەمبووە، زۆر كاتم لەبەردەمە بۆ بیر كردنەوە لە داهاتووم.

هەروەها ووتیشی: پەیوەندیم لەگەل ئەلێگری باش بوو هیچ كێشەیەكمان نەبوو بەڵام چەند بەڵێنێكی پێدام و جێ بە جێی نەكرد، كە پێی ووتم بە سەرەكی یاری دەكەم بەڵام وا نەبوو.

سەبارەت بە پیپ ووتی: گواردیۆلا ڕاهێنەرێكی نایابە لە ڕووی تەكتیكەوە هیچ ڕاهێنەرێك نابینم لەو باشتر بێت.

Back to top button