ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بێکهام ئینستاگرامەکەی پێشکەش بە رێکخراوێکی جیهانی دەکات

یاریگا
دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید بریاریداوە ئینستاگرامەکەی رادەستی رێکخراوی جیهانی یونیسێف بکات بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رێنمایی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەستێرەکەی پێشووی سێ شێرەکان لە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووە و لە گرتەکەدا باس لەوە دەکات کە بۆ ماوەیەکی کاتی هەژمارەی فەرمی خۆی رادەستی رێکخراوی خێرخوازی جیهانی یونیسێف دەکات، بە مەبەستی ئەوەی کە ئەو رێکخراوە لەم رێگەیەوە رێنمایی تەندروستی لە پێناو رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە.

بێکهام لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هاندەرێکی زۆری هەیە و لە ئینستاگرام 62.4 ملیۆن فلۆوەری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button