ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

جیرۆد وەڵامی بێنزێما دەداتەوە

'' من کەسێکی ئاساییم کە لە 2018 بومەتە پاڵەوانی جیهان ''

یاریگا
دوای ئەوەی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەڕەنسی لە لایڤێکی ئینستاگرامدا بەراوردی خۆی و ئۆلیڤەر جیرۆدی هاونیشتیمانی کردبوو، دواجار ئەو یاریزانەش وەڵامی دایەوە.

گۆڵکارەکەی ریال مەدرید لە وەڵامی ئەوەی کە جیاوازی نێوان ئەو و گۆڵکارەکەی چێڵسی چیە گووتبووی ” هیچ کاتێک جیاوازی نێوان فێراری و ئۆتۆمۆبێلی ئاسایی ناکرێت”، مەبەستی ئەوە بووە کە ئەو زۆر پێشترە لە هاونیشتیمانیەکەی. دوای ئەم قسانەی کەریم چاوەڕێ دەکرا کە هاونیشتیمانیەکەشی وەڵامی بداتەوە ئەوەیش دەڵێت ” بەڵێ من شتێکی ئاساییم کە لە 2018 بومەتە پاڵەوانی جیهان”.

مەبەستی جیرۆد لەو قسانەی وەڵامدانەوەی تانەکەی بێنزێما بووە، هەرچەندە یاریزانەکەی ریال مەدرید گووتبووی کە زۆر پشتگیری هاونیشتیمانیەکەی کردووە.

Back to top button