ئینگڵته‌را

هودسۆنی چێڵسی سەرکەوت بە سەر کۆرۆنادا!

یاریگا- دوای ئەوەی تووشبوونی کاڵوم هودسۆن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن یانەکەیەوە ڕاگەیەندرا، تۆزێک پێش ئێستا یاریزانەکە پەیامێکی دڵخۆشکەری ڕاگەیاند.

هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی چێڵسی لە ئنستاگرامی خۆیەوە لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە ڕایگەیاند: “سڵاو، وەک ڕەنگە ئاگەداربن، لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا ڤایرۆسەکەم هەبوو، کە ئێستا لێی چاک بوومەتەوە. من لە ئێستادا ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکەم، بۆ هەفتەیەکیش خۆم دادەبڕێنم لە هەموو کەسێک. هیوادارم لە زووترین کاتدا بتانبینمەوە، هەروەها هیوای زوو گەڕانەوەم بۆ یاریگا.”

کۆرۆنا وەرزشوانەکانیشی نەپەڕاندووە و لە ئێستادا یاریزانی خولە جیاوازەکان هەواڵی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە بڵاو دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button