ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یارییەکانی بۆندزلیگا بەردەوام دەبن

یاریگا
بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی خوڵ و پاڵەوانتیەکان جیهان دواخران یاخود بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت، بەڵام بۆندزلیگای ئەڵمانیا هیچ یەکێک لەم کێشانەی نیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی زایفەرت سەرۆکی ئەنجومەنی بۆندزلیگا گووتی ” تاوەکو ئێستا هیچ بریارێک لە حکومەتەوە نەهاتووە کە یارییەکانی بۆندزلیگا دوابخرێن یاخود بەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت، بۆیە تا ئەو کاتەی بریار لە حکومەتەوە دەرنەچێت یارییەکانی بۆندزلیگا بە ئامادەبوونی هاندەران بەردەوام دەبێت
“.

پێشتر سێریائەی ئیتاڵیا، و چەند یارییەکی لیگ وەن دواخراون و بەبێ هاندەر بەڕێوەچوون و چەندین پاڵەوانیەتیەکی دیکەی جیهانیش بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا یا دواخراون یاخود بەبێ هاندەر دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button