ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی ئەرجەنتین: میسی كۆتایهاتووە

یاریگا: هۆگۆ گاتی، ئەستێرەی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێی وایە كەوا لیۆنێل میسی كۆتایهاتووە.

گۆڵپارێزەكەی پێشووی ئەرجەنتین ووتی: گرنگ نیە بەلامەوە كە چیم پێ دەڵێن لە ئەرجەنتین، من ئەرجەنتینیم ، میسی جاران دیاردە بوو لێهاتوو بوو بەڵام ئێستا وا نیە.

هەروەها ووتیشی: كریستیانۆ و میسی باشترینەكانی جیهانن، بەڵام پێویستە میسی زیاتر هەوڵ بدات و خۆی ماندوو بكات.

لە كۆتایشدا ووتی: كاتێك یاریزانێكی وەك میسی یان مارادۆنا یان پێلێت دەبێت ئەوا یاریزانەكانی هاوڕێت هەموو كات تۆپەكەت پێ دەدەن تا بردنەوەیان پێشكەش بكەیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button