ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

راکیتیچ بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا
ئیڤان راکیتیچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی بارسا بریاری یەکجاری داوە و هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت و دەیەوێت پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات و یانە مەدریدییەکەش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و پەیوەندیە سەرەتاییەکان ئەنجامی باشی هەبووە، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە مەدرید بێت.

راکیتچ هاوینی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و ئامادەیە تا ئەو کاتە لە یانەکەی بمێنێتەوە، لە پێناو ئەوەی بە خۆرایی پەیوەندی بە رۆخێ بلانکۆس بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button