ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

دوای شکستەکەیان بەرامبەر سیتی، ڕیاڵ بیری لە کڕینی سەڵاح کردۆتەوە

یاریگا- دوای شکستەکەیان بەرامبەر مان سیتی، ڕیاڵ مەدرید بیری لە کڕینی موحەمەد سەڵاحی میسڕی کردۆتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئێکسپرێسی ئینگلیزی، یانە شاهانەکە بڕی 162 ملیۆن دۆلاری بۆ گواستنەوەی ناوبراو ئامادە کردووە، هاوکات فرۆشتنی گاریس بەیڵیشی بۆ خستۆتە چوارچێوەی هەوڵەکانیەوە.

سەڵاح ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ تا 2023 دەخایەنێت. نیازەکانی ریاڵیش بۆ کڕینی ئەم یاریزانە، دوای بێ هیوابوونیان دێت لە گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەڕەنسیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button