ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

” راست نیە ئەگەر بڵێین بیر لە گواردیۆلا ناکەینەوە “

یاریگا-
ئاندرێئا ئانێلی، سەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا رەتدەکاتەوە ئەوان حەز بەوە نەکەن پێپ گواردیۆلا ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

سەرۆکی خانمە پیرەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ Radio24 گووتی ” راست نیە ئەگەر بڵێین بیر لە راهێنەرەکەی مانچێستەر سیتی ناکەینەوە، هەموو یانەیەک ئارەزووی ئەوە دەکات راهێنەرێکی لەم شێوەیەی هەبێت، بەڵام ئێمە لەگەڵ ساری راهێنەرەکەمان دڵخۆشین ئەویش لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و چەندینجار رایگەیاندووە ئامادەنیە ئەو یانەیە جێبێڵێت “.

ئەم قسانەی ئانێلی لە کاتێکدایە ماوەی رابردوو دەنگۆی بەهێز بڵاوبووەتە کە بریارە وەرزی داهاتوو گواردیۆلا ببێتە راهێنەری یۆڤێنتۆس.

Back to top button