ئیتاڵیا

ئیتۆ: ئەو ڕاهێنەرەی من لە ئیمپۆلی دەمبینی، زۆر جیاوازتر بوو لەوەی چێڵسی و ئێستای یوڤی

یاریگا- ساموێل ئیتۆ، ئەفسانەی کیشوەری ئەفریقا سەرسام نییە بەوەی ئێستا ماوریزیۆ ساری پێی هەڵدەستێت لە ڕووی جوانیی تۆپی پێوە.

گۆڵکارە لێهاتووەکەی پێشووتری یانەکانی بارسێلۆنا و ئینتەر میلان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگاڵ سکای سپۆرتسی ئیتاڵیدا دەڵێت “لە ڕاستیدا ئەو ڕاهێنەرەی من لە ئیمپۆڵی دەمبینی، زۆر جیاوازتر بوو لەوەی چێڵسی و ئێستای یوڤێنتوس. لە ئیمپۆڵی هەموو تیمەکە یاری دەکرد، تەنانەت گۆڵپارێزیش یاری دەکرد. هەر بۆیە یاریکردنێکی جوان بوو. ئەمڕۆ کە سەیری یوڤی دەکەم، ڕۆناڵدۆی هەیە یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو، دیبالا بۆ خۆی دیاردەیەکە، بەڵام نازانم، من دەمەوێت هەمان ڕاهێنەرەکەی ئیمپۆڵی ببینمەوە. کەچی دوێنێ سەیری یاری یوڤیم کرد، هەست دەکرد شتێکیان کەمە.”

ماوریزیۆ ساری لە ماوەی ساڵانی 2012-2015 ڕاهێنەری ئیمپۆلی بوو پێش ئەوەی ڕوو بکاتە ناپۆلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button