ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا باس لە قسەکانی ستێرلینگ دەکات

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەڕا باس لە کاردانەوەکانی رەحیم ستێرلینگ هێرشبەری یانەکەی لەسەر گرنگی پێدانی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەو یاریزانە دەکات.

راهێنەرەکەی ستیزن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر لێستەر سیتی گووتی ” یاریزانەکانمان سەربەستن لەوەی باسی چی دەکەن و چۆن باسی یانەکانی دیکە دەکەن، من دڵنیام کە یاریزانەکانی ئێمە پابەندن بە گرێبەستەکانیان و لە رابردووش ئەوەیان سەلماندووە و دڵنیاشم کە تەواوی یاریزانەکان لێرە دڵخۆشن “.

گواردیۆلا سەبارەت بە دوورخستنەوەیان لە چامپیۆنزلیگیش گووتی کە ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی یوێفا لەو سزایە پەشیمان بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button