ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانانی خیتافی زۆرترین کارتی زەرد و سووریان وەرگرتووە

یاریگا
ئەمساڵ یانەی خیتافی ئیسپانی ئەنجامی باشیان بەدەست هێناوە و پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگایان گرتووە، بەڵام یاریزانانی ئەم یانەیەزۆر بە توندی یاری دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، یاریزانانی یانە مەدریدیەکە زۆرترین کارتیان لە کاتی یارییەکان وەرگرتووە کە 102 کارتن و 98 لەو کارتانە رەنگیان زردن و چوار کارتیش رەنگیان سوورە. لە دوای ئەو یانەیەش یانەی رۆمای ئیتاڵیا دێت کە یاریزانانی ئەم یانەیەش 95 کارتیان وەرگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە یانەکانی لێگانێسی ئیسپانی بە 92 کارت و بۆلۆنیای ئیتاڵی بە 92 کارت و بارسێلۆنا بە 91 کارت پلەکانی دیکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button