ئه‌وروپا

میسی بە باشترین وەرزشەوانی2019 دەستنیشانكرا

یاریگا: لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا و ئەرجەنتین خەڵاتی لۆرێسی جیهانی بردەوە كە دەدرێتە باشترین وەرزشەوانی جیهان بە هاوبەشی لەگەڵ لویس هامیلتۆن ئەستێرەی فۆرمۆلا 1.

میسی و هامیلتۆن تەنها پاڵێوراو نەبوون هەریەك لە ڕافایل نادال و تایگەر وۆدز چەندین ئەستێرەی وەرزشە جیا جیاكانی جیهان.

لە كۆتاییدا هەریەكە لە میسی و هامیلتۆن بە هاوبەشی توانیان خەڵاتەكە ببەنەوە بە زۆرینەی دەنگ.

گۆڵكارەكەی بلاوگرانا نەیتوانی ئامادەی ئاهەنگەكە ببێت بەڵام لە ڤیدیۆیەكدا كە ناردویەتی بۆیان دەڵێت: بمبورن كە نەمانتوانی ئامادە بم، پێم خۆش بوو لەوێ ئامادە بم بەڵام بۆم نەكرا ، دەموێت سوپاسی ئەو ئەكادیمیا بكەم كە ئەو شانازیەی بە من بەخشی،لە ڕاستیدا ئەوە خەڵاتێكی تایبەتە بۆ من و هەروەها شانازیشە بۆ من كە یەكەم یاریزانی وەرزشە بە كۆمەڵەكانم ئەو خەڵاتە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button