ئینگلتەرا

سۆلشایەر هێرش دەكاتە سەر مینۆ ڕایۆلا

یاریگا: ئۆلی گونار سۆلشایەر ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی هێرش دەكاتە سەر مینۆ ڕایۆلا بەڕێوەبەری كارەكانی پۆل پۆگبا.

پێش چەند ڕۆژێك ڕایۆلا ووتبووی كەوا پۆگبا دڵخۆش نیە لە یانەكەی لەبەر ئەوەی هیچ نازناوێك نابەنەوە.

لە وەڵامدا سۆلشایەر بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ووتی: پێویستە ڕایۆلا بزانێت كەوا پۆگبا لە یانەی مانچستەر یۆنایتد یاری دەكات، لەگەل پۆگبا كۆنەبوومەتەوە بەڵام بە بەڕێوەبەری كارەكانی دەڵێم بێدەنگ بێت و چی دیكە لێدوانی وا نەدات ئەو لە یەكێك لە گەورەترین یانەكانی جیهانە.

هەروەها ووتیشی: پۆگبا دەناڵێنێت بەهۆی پێكانەوە ئەم وەرزە بەڵام پێویستە لەسەری بجەنگێت لە پێناو گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان، بەهیوام بە زووی بیبینمەوە لە نێو یاریگا.

یاریزانە فەڕەنسیەكە لە 26ی مانگی 12ەوە لە یاریگاكان دوور كەوتووەتەوە بەهۆی پێكانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button