ئه‌مریکا

نەیمار بەڵێنی بە بێكهام داوە ڕۆژێك بچێتە یانەكەی

یاریگا: نەیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەڵێنی بە یاریكردن داوە لە ڕیزەكانی ئینتەر میامی ئەمریكی لە داهاتوودا.

یانە ئەمریكیەكە خاوەنەكەی ئەفسانەی پێشووی مانچستەر یۆنایتد و ئینگلتەرا داڤید بێكهامە.

نەیمار لە كورتە ڤیدیۆیەكدا كە تۆڕی ESPN بڵاویكردەوە: هەواڵم بە بێكهام داوە كە دەمەویت لەوێ یاری بكەم ڕۆژێك لە ڕۆژان، ئەوە هەلێكی گەورەیە یاری بكەی لەو یانەیە تا زیاتر بەرەو پێشەو بچیت.

هەروەها ووتیشی: ئەوە یانی بێگومان گرێبەستێكیم لەگەڵ بێكهام هەیە ، دوای چەند ساڵێك، پێكەوە ئەبین، ئەو سەرۆكی داهاتوومە، پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە دەكەم دوای 10 ساڵی دیكە.

یاریزانە 28 ساڵانەكە لەم وەرزەدا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری 18 یاریكردووە و 15 گۆڵی تۆمار كردووە و 10 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button