ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی یۆڤێنتوس تووشی پێکان بوو

یاریگا
دۆگلاس کۆستا، یاریزانی بەڕازیلی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بڵاویکردووە ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا لە رانیدا هەستی بە ئازار کردووە و پشکنینە پزیشیەکانیش پێکانەکەیان پشت راستکردەوە و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە 20 رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و بەشداری یارییەکانی بەرامبەر برێشا، سپال، ئۆڵمپیک لیۆن و ئینتەرمیلان ناکات.

کۆستا لەو ماوەیەکی لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە کردووە، بە هۆی پێکان نزیکەی 40 یاری لەدەستداوە.

Back to top button