ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئابیدال باس لە داهاتووی میسی دەکات

یاریگا
ئێریک ئابیدال، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێیوایە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان کارێکی ئاسان نابێت.

بەرێوەبەرە وەرزشیەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ گووتی ” پلانی سەرەکی ئێمە نوێکردنەوەی گرێبەستی میسیە، بەڵام خودی ئەو یاریزانەش پێویستە دەست پێشخەری بکات و نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە گەورەکانیش ئاسان نیە، هەرچەندە لیۆ چەندینجار ئاماژەی بەوە کردووە کە دەیەوێت لە یانەکەمان بمێنتەوە “.

لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button