ئه‌وروپا

لیڤاندۆڤسكی: كلۆپ وەك باوكمە و گواردیۆلا بینینی بۆ تۆپی پێ گۆڕیم

یاریگا: ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە كە ئەو سەردەمەی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا بووە كاریگەری زۆری كردوەتە سەری لە تۆپی پێدا.

یاریزانە پۆڵەندیەكە لە هاوینی 2014 بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە كردووە و دوو وەرز لە ژێر دەستی پیپ ڕاهێنانی كردووە.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا لیڤاندۆڤسكی ووتی: گواردیۆلا شێواز و ڕوانینمی بۆ تۆپی پێ گۆڕی، زۆر شتی تایبەتی فێر كردم لە تۆپی پێ.

هەروەها گۆڵكارەكەی باڤاری ووتیشی: تاكتیك و جوڵە بە تۆپ و بە بێ تۆپ و درووستكردنی هەلی گۆڵ و هەموو شتەكان لەسەر دەستی ئەو و تەنها لە دوو ساڵدا فێر بووم.

سەبارەت بە كلۆپ ووتی: ئەو هاوشێوەی باوك بوو بۆم لەو چوار ساڵەی لە دۆرتمۆند كارمان پێكەوە كرد لەسەر دەستی زۆر شت فێر بووم.

بابەتی زیاتر

Back to top button