ئه‌ڵمانیا

پیاتیك: لیڤاندۆڤسكی باشترین هێرشبەری خولی ئەڵمانیە

یاریگا: كریستۆڤ پیاتیك ، هێرشبەری نوێی یانەی هێرتابەرلینی ئەڵمانی پێی وایە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی باشترین هێرشبەری خولی ئەڵمانیە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی هێرشبەرەكەی پێشووی ئەیسی میلان ووتی: لیڤاندۆڤسكی باشترین هێرشبەری ئەڵمانیایە، وە یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانی جیهان، كاتێك لە هەڵبژاردەكەمان لەگەل لیڤا ڕاهێنان دەكەین هەمیشە چاودێری دەكەم كە چ شتێك دەكات ئەو باشترینە، زۆر قسەم لەگەڵی كردووە كە دەمەوێت لێیەوە فێر بم.

هێرتابەرلین بە بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا هێرشبەرە پۆڵەندیەكەی گواستەوە ڕیزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button