ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: پێکانەکەی ئۆسمان دێمبێلی پشت راست کرایەوە

یاریگا
دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی پێکانی ئۆسمان دێمبێلێ یاریزانی فەڕەنسی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە، کەمێک پێش ئێستا یانەکە پێکانەکەی پشت راستکردەوە.

هەژمارەی فەرمی بارسێلۆنا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە هێرشبەرە فەڕەنسیەکەیان دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەتووە لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی گرژ بوون بووە و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی دوورکەوتنەوەی نەکردووە و بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو وادەی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button