ئه‌مریکائه‌وروپا

ئەفسانەیەکی بەڕازیلی: مارتینێلی ڕۆناڵدۆی دیاردەم بیر دەخاتەوە

یاریگا- ڕۆناڵدینهۆ ئەفسانەی بەڕازیلی سەرسامە بە تواناکانی گابرێل مارتینێلی هاونیشتیمانی و یاریزانی ئارسیناڵ.

لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لەگەڵ ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئەنجامی داوە، ڕۆناڵدینهۆ ئاستی ئێستای لاوەکەی گەنەرز دەچوێنێت بە ڕۆناڵدۆی دیاردە و پێی وایە هەمان تایبەتمەندییەکانی ڕۆناڵدۆی تێدایە، دەڵێت: “ئێمەی بەڕازیلی زۆر دڵخۆشین بە مارتینێلی و داهاتووی. تایبەتمەندی مارتینێلی لە لایەک ئەوەیە کە بەهرەدارە، لە لایەکیتریشەوە ئەوەیە متمانەی بەخۆیە. ڕۆناڵدۆم بیر دەخاتەوە کاتێک یەکەم وەرزی هاتە ئەورووپا و 30 گۆڵی تۆمار کرد، هەمووان دەیانپرسی: ئەو منداڵە بەڕازیلییە کێیە؟ ڕۆناڵدۆ هەروا تۆپی دەیویست، بە تۆپەکەوە یاریزانی تێدەپەڕاند، ئیتر نە ترس و نە گرنگیش بوو بە لایەوە دژی چی یاریزان و چی تیمێک یاری دەکات. ئێستا هەمان تایبەتمەندیش لە مارتینێلی دەبینم. بەردەوام دەیەوێت تۆپ وەربگرێت و گۆڵ بکات.”

لاوە 18 ساڵانەکە هاوینی ڕابردوو لە بەڕازیلەوە ڕووی کردە لەندەن و لە 21 یاریدا توانیویەتی 10 گۆل تۆمار بکات لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

ناوبراو خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی ئیتاڵی و بەڕازیلیە و لە ئێستادا بانگهێشتی تیمی خوار 23 ساڵانی بەڕازیل کراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا بۆ هەڵبژاردەی یەکەم سەر بخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button