یاریگا

لە یەکێک لە بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی ئەورووپا پەیکەری موحمەد سەڵاح دروست دەکرێت

یاریگا- ناوبانگی موحەمەد سەڵاحی میسڕی وای لە بەرپرسانی مۆزەخانەیەکی شاری لەندەن کردووە بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەرێک بۆ سەڵاح بگەیەننە قۆناغی جێبەجێ کردن.

ئەستێرەکە لیڤەرپووڵ بە هاتنی بۆ ڕێدز زیاتر درەوشایەوە و توانی ناوبانگی خۆی بە جیهانیی بکات بەهۆی ئاست و ئەنجامە بەرچاوەکانی چ وەک تاک چ لەگەڵ یانەکەی، بۆیە مۆزەخانەی Madame Tussauds کە بایەخ دەدەن بە دروستکردنی پەیکەری مۆم بۆ کەسایەتیە بەناوبانگەکان.

سەڵاح دوو جار لەسەریەکە وەک باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا و دوو جار پێڵاوی ئاڵتوونی لە خولی ئینگلیزی و دوو جاریش لەگەڵ یانەکەی گەشتۆتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە وەرزی ڕابردوو توانیان بەدەستی بهێنن.

– ڤیدیۆی کارکردن لەسەر دروستکردنی پەیکەرەکەی سەڵاح

بابەتی زیاتر

Back to top button