ئیتاڵیا

ئەگەری بەشداری نەکردنی ڕۆناڵدۆ هەیە بەرامبە پارما

یاریگا- ئەگەری بەهێز لە ئارادایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەیان بەرامبەر پارما نەتوانێت بەشداربێت.

ئەگەرچی هێشتا یوڤێنتوس لەو بارەیەوە بە فەرمی هیچی ڕانەگەیاندووە، بەڵام بەشداری نەکردنی هێرشبەرە پورتوگالییەکە لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئەگەری ئەوەی دروست کردووە لە هەفتەی 20ی خولەکە کە تێیدا میوانداری پارما دەکەن، نەتوانێت ئامادەبێت.

دۆن لە یاری ڕابردوویاندا لە میانی جامی ئیتاڵیا ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر ئۆدینیزی کە 4-0 براوە بوون، بەهۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لووتەوە، نەیتوانی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button