ئیسپانیا

بەهۆی لێشاوی سووکایەتی پێکردنەوە ئالێنا تویتەرەکەی داخست!

یاریگا- بەهۆی زۆری سووکایەتیەکانەوە لە دوای قسەکانی سەبارەت بە ڕیاڵ مەدرید و سیڤییا کردی، کارلێس ئالێنای یاریزانی نوێی ڕیاڵ بیتس ناچار بوو تویتەری فەرمی خۆی دابخات.

ئالێنا کە ئەم مانگە لە بارسێلۆناوە بە شێوەی خواستن ڕووی کردە ڕیاڵ بیتس، بە سەرچاوەی El Largueroی ئیسپانی گوت: “هەرگیز ناڵێم ‘هەرگیز’.” کە ئەگەر بێت و ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی پێشکەش بکەن.

دواتر پرسیاری ئەوەی لێکرا ئە ئایا لە ئێستادا دژە-سیڤیایە، لاوە ئیسپانیەکە نەیشاردەوە: “بەڵێ بێ گومان. کاتێک دەچیتە بیتس و دەبینی ڕکابەرییەکە خۆی بوونی هەیە، بۆیە ڕوونە کە ئێستا من بیتسم.”

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە دواتر ئەو قسەیە لەلایەن بەرپرسێکی ڕادیۆکەوە وا شرۆڤەی بۆ کرا کە یانە نوێیەکەی ئالێنا وایان لێ کردووە یاریزانە لاوەکە هەر لە ئێستاوە دژە-سیڤییەی خۆی پیشان بدات. ئەوەش ناوەڕاستکارەکەی خستە بەر لێشاوی هێرش و سووکایەتی و تا ناچار بوو بە داخستنی هەژمارەکەی لە تویتەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button