ئه‌وروپائیتاڵیا

گۆڵکارەکەی یۆڤێنتوس ئەستەمە بەرامبەر رۆما یاری بکات

یاریگا-
گۆنزالۆ هیگواین، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا ئەستەمە بە هۆی پێکان بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بکات.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردووە گۆڵکارەکەی یانەکەیان بە هۆی ئەو ئازارەی لە رانیدا تووشی بووە، لە راهێنان بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆ بەشداری نەکرد و بە تەنیا سەرقالی راهێنان بووە، بەم هۆیەوە ئەستەمە بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەشداری بکات.

یۆڤێنتوس لە گەڕی نۆزدەی سێریائەی هەفتەی داهاتوو یەک شەممە لە یاری لوتکەدا دەبێتە میوانی رۆما.

بابەتی زیاتر

Back to top button