ئینگلتەرا

مۆرینهۆ ڕەخنەی لە تۆپی جامی ئینگلتەرا هەیە و بە هی کەنار دەریای وەسف دەکات

یاریگا- دوای ئەوەی تۆتنهام لە گەڕی سێیەمی جامی ئینگلتەرا کەوتە داوی میدڵزبرەی بەشدار لە خولی پلە دووی ئەو وڵاتە، جۆزێ مۆرینهۆ چەند سەرنجێکی خستە ڕوو لەسەر دۆخی یانەکە و هاوکات لێدوانەکانیشی بەبێ ڕەخنەگرتن کۆتایی پێ نەهێنا.

ڕاهێنەرەکەی سپێرس جگە لە ڕەخنەی دژی بڕیاری ناوبژیوانی، هاوکات تۆپی یارییەکەشی بە شیاو نەزانی، گوتی: “پێمیوابێت ئەم تۆپە، تۆپی کەنار دەریایە. زۆر کێشی سووکە. پێم وا نییە یارمەتی یاریزانەکان بدات. بەڵام هێشتاش ئەمە ناکەمە پاساو.

دەربارەی گۆڵەلەی میدزڵبرەش کە لە گێمی یەکەمدا لە تۆتنهامیان تۆمار کرد، مۆرینهۆ ڕای وایە کە نادروست بووە و ئەگەر ڤار بە کار هێنرابا ڕەتی دەکردەوە بەهۆی ئۆفسایدەوە، بەم جۆرە ئاخفت: “بەڵێ، گۆڵەکەی میدزڵبرە ئۆفساید بوو. ڤار هەبوایە ڕەتی دەکردەوە.”

* لە یاریگاکانی ئەو یانانەی لە پلەکانی خوارووتری پریمەرلیگ یاری دەکەن، بۆ نموونە پلە دووەکان،  کە بە چامپیۆنشیپ ناودەبرێن، سیستمی ڤاریان تێدا بەکار ناهێنرێت.

لۆکاس مۆرای بەڕازیلی توانی لە گێمی دووەمدا گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات، بەوەش ناسنامەی براوە بۆ گەڕی داهاتووی جامەکە، دەکەوێتە دوای یاری دووەمی هەردوو یانە لە یاریگای تایبەت بە تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button