ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

تیمساحێک راهێنانەکانی یانەی هێرتابەرلینی راگرت

یاریگا
شاندی یانەی هێرتابەرلینی ئەڵمانیا لە وڵاتی ئەمریا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ قۆناخی دووەمی بۆندزلیگا.

یانە ئەڵمانیەکە لە کامپی لوکس لە نزیک شاری ئۆرڵاند و ئامادەکاری دەکەن و لە کاتی راهێنانەکان لە ناکاو تیمساحێک خۆی دەگەینێتە ناو یاریگا و بەم هۆیەوە تەواوی یاریزانان لە ترسی پەلاماردانیان یاریگایان جێهێشت و دواتر چەند پاسەوانێک گیاندارەکەیان لەو شوێنە دوورخستەوە.

لەمبارەوە ئالێکساندەر نوری یاریدەدەری راهێنەری یانە ئەڵمانیەکە گووتی ” هەرچەندە تیمساحەکە گەورە نەبوو، بەڵام لە پێناو پاراستنی گیانی یاریزانەکان بریارماندا راهێنانەکان راگرین “.

Back to top button