فه‌ره‌نسا

هەڵوێستی فەرمی لیۆن بۆ ئەو یانانەی چاویان لە گواستنەوەی موسا دێمبیڵی بوو

یاریگا- لە کۆتاییدا و لە کاتێکی تایبەتدا کە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە دەستی پێکردووە، یانەی لیۆنی فەڕەنسی هەڵوێستی ڕوونی خۆی پیشان دا سەبارەت بە هێشتنەوەی موسا دێمبڵی لە یانەکەی.

لە بەیاننامەیەکی فەرمییدا، لیۆن کە ئەم وەرزە ئاستی باش نییە و دوای هەفتەی 19ی خولی فەڕەنسیی هێشتا 26 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندیی 12 دێت، لە بارەی خواستە زۆرەکانەوە بۆ بردنە دەرەوەی دێمبڵی لە یانەکەیان، نووسیویەتی: “جارێکیتریش یانەکەمان جەخت دەکاتەوە، هەر وەک هاوینی 2019, کە موسا دێمبڵێمان لا مەبەستە و لە یانەکەمان دەیهێڵێنەوە. متمانەی تەواویشمان پێیەتی هەروەها پشتیشی پێ دەبەستین لە بونیاتنانی ئەو تیپە تۆکمەیەی لە ساڵانی داهاتوودا دەمانبێت.”

بەیاننامەکەی لیۆن دوای ئەوە دێت کە خواستی جیاواز دەبینرا بۆ کڕینی یاریزانە تەمەن 23 ساڵە فەڕەنسسیەکە، بەتایبەت یانە ئینگلیزییەکانی وەک چێڵسی و مانچستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button