ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید سادیۆ مانێ دەوێت

یاریگا
لە پێناو بەهێز کردنی هێلی پێشەوەی یانەکەیان، بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵی گواستنەوەی سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپول دەدەن.

رۆژنامەی Le 10sportـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، شاهانەکان لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکە لە هاوینی داهاتوو، گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکاری سەنیگالی رێدز دەست پێکردووە و خودی زیدانی راهێنەری ئەم یانەیەش قسەی لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە، بۆیە پێدەچێت کۆتاییەکانی ئەم وەرزە هەردوولا بە فەرمی دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن.

مانێ 27 ساڵان یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرییەکانی پێکهاتەی یۆرگێن کلۆپی ئەڵمانی و لە هاوینی 2023 گریبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپول کۆتای دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button