ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راگرنگترین

گواردیۆلا داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی یەکلایی کردەوە

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەڕا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.

راهێنەرە کەتەلۆنیەکە لە چاوپێکوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەنی بریتانی گووتی ” من ئەم وەرزە و تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەم بەردەوام دەبم، ئەو چوار ساڵەی لێرە بەرێم کردووە بە دڵم بووە و هیوادارم لە داهاتووشدا بەم شێوەیە بێت، سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشم نامەوێت ئێستا قسەی لەسەر بکەم، چونکە کاتێکی باشم لە پێشە بۆ ئەم بابەتە “.

ئەم قسانەی گواردیۆلا لە کاتێکدایە کە هاندەرانی بارسێلۆنا هیوایەکی زۆریان هەبوو وەرزی داهاوو بگەڕێتەوە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button