ئه‌وروپا

چەند گۆڕانكاریەكی نوێ كە یەكەمجارە دەبینرێن لە چامپیۆنسلیگ

یاریگا- یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا چەند گۆڕانكاریەكی لە خولەكەدا كردووە كە بۆ یەكەمجارە پەیڕەو دەكرێت ،كەوا بڕیارە لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگ و قۆناغەكانی داهاتوو كاریان پێ بكرێت.

گۆڕانكاریەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا:

– لە دوای مێركاتۆی زستانە هەر یانەیەك بۆی هەیە 3 یاریزانی نوێ زیاد بكاتە نێو لیستی یاریزانەكانی.

– ئەگەر یاریزانێك یاری بۆ یانەیەك كردبێت لە چامپیۆنسلیگ و لە گواستنەوەكانی زستانەدا پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی بەشدار لە خولەكە بكات دەتوانێت یاری بكات بۆ یانە نوێیەكەی.

– ئەگەر یاریەك گەشتە كاتی زیادكراو ئەوە دەتوانرێت گۆڕانكاری چوارەم ئەنجام بدرێت.

– لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان لە 18 یاریزانەوە زیادكرا بۆ 23 یاریزان.

بابەتی زیاتر

Back to top button