ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

گابرێیل خێسۆس بووه باشترین یاریزانی دوایین گەڕی چامپیۆنزلیگ

یاریگا
گابریێل خێسۆس، هێرشبەری لاوی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەڕا وەکو باشترین یاریزانی دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپینزلیگ دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی یوێفا ناوی باشترین یاریزانی شەشەم گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی دیاریکرد و گۆڵکارە لاوەکەی ستیزن لەو گەڕە توانی بەرامبەر دینامۆ زەگربی کڕواتی هاتریک تۆمار بکات و یەکەم هاتریکیشی لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کرد و بووە لاوترین یاریزانی بڕازیلیش 10 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمار بکات.

خێسۆس بۆ بەدەست هێنانی ئەو ناسناوە رکابەری هەر یەکە لە نێیمار داسیلڤا لە یانەی پاریس سانجێرمان، ئارکادیۆس مێلیک لە ناپۆلی و ژائۆ فلێکس لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد.

Back to top button