ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

سەرۆکی لیۆن باس لە پەیوەندیکردنی بنزیمە بە ڕیاڵەوە دەکات

یاریگا- جیان میشێل ئۆلاسی سەرۆکی یانەی لیۆنی فەڕەنسی باس لە چۆنێتی پەیوەندی کردنی کەریم بنزیمەی یاریزانی پێشووتری یانەکەی دەکا بە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە.

سەرۆکەکەی لیۆن بۆ کەناڵی بی ئین سپۆرتس لێدوانی دا و گەواهی ئەوەی بۆ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دا لە پێنا و ڕیاڵدا، مانچستەر یونایتدی ڕەت کردۆتەوە، وەک وتی: “کاتێک کەریم پرسی بە من کرد لە بارەی جێهێشتنی لیۆن، من دوو ئۆفەرم پێگەشتبوو، یەکێکیان لە مانچستەر یونایتد و یەکێکیان لە ڕیاڵ مەدریدەوە. هەر وەک ئەوەی نەبیل فەکیر هات بۆ لام، کەریمیش وای کرد و هات بۆ بینینم. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئێمە پەیوەندییەکی باشمان هەبوو. ئیتر بنزیمە گوتی کە ئەو خەونی یاریکردن بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید. ئێمەش بە مەدریدمان فرۆشت ئەگەرچی مانچستەر ئۆفەرێکی گەورەتری پێشکەش کردین.”

هاوکات جیان میشێل شیمانەی گەڕانەوەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەشی کرد بۆ لیۆن و نەشیشاردەوە کە بۆ ئەو مەبەستە قسەیان لەگەڵ بریکاری یاریزانەکەدا کردووە.

کەریم بنزیمە هاوینی 2009 ڕووی کردە مێرەنگی و توانیویەتی بە گۆڵە زۆرەکانی، خۆی بگەیەنێتە چوارەم گۆڵکاری مێژووی شاهەنەکان، بە جیاوازی تەنها 10 گۆڵ لە ئەلفریدۆ دیستیفانۆی ئەفسانەی یانەکە و پلەی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button