ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی بارسێلۆنا باس لە داهاتووی مێسی دەکات

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جارێکی دیکە هاندەرانی یانەکەی لە مانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان دڵنیا دەکاتەوە.

سەرۆکەکەی بلاوگرانا لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی سەبارەت بە داهاتووی ئەستێرەی یانەکەی گووتی ” دڵنیا بن لیۆ ماوەیەکی دیکە لەگەڵمان بەردەوام دەبێت و ئەو دەتوانێت چەند خەڵاتێکی دیکەی بالۆن دۆر لەگەڵ ئێمە بەدەست بێنێت، هیچ پەلەشمان نیە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، چونکە دڵنیاین ئەو دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت “.

ئەم قسانەی بارتیمیۆ لە کاتێکدایە کە لیۆنێل مێسی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 لەگەڵ بارسێلۆنا گرێبەستی هەیە و تاوەکو ئێستاش هیچ قسەیەکی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button